AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ١٠ ١١:٤٧

لە ناڕەزایەتی بە دواکەوتنی مووچە

پزیشکانی سلێمانی بایکۆتی سەرتاسەرییان ڕاگەیاند

پزیشکانی سلێمانی بایکۆتی سەرتاسەرییان ڕاگەیاند

پزیشکانی نیشتەجێی خولاو و پلەبەند لە سلێمانی دژی دواکەوتنى دابەشکردنى مووچەکانیان بایکۆتی سەرتاسەرییان ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، پزیشكانی نیشته‌جێی خولاو و پله‌به‌ند له‌ بەیاننامەیەکی هاوبه‌شدا كه‌ ئاڕاسته‌ی ڕای گشتی کراوە رایانگه‌یاند:" هه‌رێمی كوردستان له‌ ئێستادا به‌ دۆخێكی سه‌خت و ناهه‌مواری ئابوری تێپه‌ڕ ده‌بێت و دواكه‌وتنی موچه‌ گرفتێكی زۆری بۆ هاووڵاتیان به‌ گشتی و چینی فه‌رمانبه‌ران به‌ تایبه‌تی دروستكردووه‌".

دەشڵێن: " بۆ زیاتر له‌ سێ مانگ ده‌چێت كه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شنه‌كراوه‌ و تا ئێستا ڕوون نییه‌ واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ كه‌ی ده‌بێت، ئێمه‌ وه‌كوو پزیشكانی گه‌نج به‌رده‌وام له‌ خزمه‌تی هاووڵاتیان بووین و سه‌رباری دواكه‌وتنی شایسته‌ داراییه‌كانمان و دروست بوونی ئاسته‌نگ و بارگرانی هه‌موو كاتێك بێ كه‌موكورتی له‌ ناو نه‌خۆشخانه‌كان له‌ خزمه‌تی نه‌خۆش بوین".

هاوکات لە بەیاننەماکەدا هاتووە" ئێمه‌ی پزیشكانی گه‌نج به‌ده‌ر له‌ مووچه‌كانمان سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی داهاتمان نییه‌ و بۆ به‌رده‌وام بوونمان پێویستمان به‌ پێدانی شایسته‌ داراییه‌كانمان هه‌یه‌، له‌ ئه‌گه‌ری زیاتر دواكه‌وتنی مووچه‌كانمان ناتوانین چیتر به‌رده‌وامی بده‌ین به‌ بوونمان له‌ ناو نه‌خۆشخانه‌كان، ئه‌گه‌رچی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان و نه‌خۆشه‌كانمان نیه‌، به‌ڵام ئێمه‌ به‌ ناچاری و به‌ هۆی ئه‌و بارگرانیه‌ی هاتۆته‌ ئه‌ستۆمان چیتر ناتوانین به‌رده‌وام بین له‌ خزمه‌تكردن و له‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌وه‌ بڕیاری بایكۆتكردنی سه‌رتاسه‌ریمان داوه‌ تاوه‌كو شایسته‌ داراییه‌كانمان دابه‌شده‌كرێت به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆمان".

هەرچەندە سەرەتای مانگی (١١)یە، بەڵام تائێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی (٨ و ٩)ی دابەشنەکردووە.

News ID 47876

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha